قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەردەوامە: کێشەی ئاو و خۆراک هەیە

دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ڕاگەیاند کە "تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت."
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، شەوی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلئەقسا، دۆخی نالەباری کەرتی تەندروستیی لەم ناوچەیەدا شیکردەوە.
دکتۆر بەرش هەروەها سەبارەت بە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی کەمیی هاوکارییەکان، پێویستیی بەپەلەی نەخۆشەکان بۆ چارەسەر لە دەرەوەی غەززە، و قەیرانی ئاو هۆشداری دا.
"تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستیی غەززە دابین دەکرێت"
دکتۆر ئەلبەرش ڕایگەیاند کە "بڕی ئەو هاوکارییە تەندروستی و خۆراکیانەی تا ئێستا گەیشتوونەتە غەززە، تەنها ١٥ لەسەدی پێداویستییەکانی ئەم ناوچەیە پڕ دەکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٢٢ هەزار نەخۆش لە غەززە پێویستیان بە گەشتکردنە بۆ دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، و نزیکەی ١٨ هەزار و ١٠٠ کەس چاوەڕوانی چوونەدەرەوەن لەم ناوچەیە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی."
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی دەروازەکان کردەوە بۆ هاتنەناوەوەی هاوکاریی زیاتر.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها باسی لە هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی هەندێک لە نەخۆشخانە وێرانکراوەکانی غەززە کرد و وتی کە رژێمی سەهیۆنی بە "یاریکردن" و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکان، بەربەست دروست دەکات.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ئەم رژێمە زۆرێک لە تاقیگەکانی لە غەززە سووتاندووە و ئێمە پێویستیمان بە چەندین ئامێری وێنەگرتنی پزیشکی هەیە.
١٧٧٢ کارمەندی تەندروستی شەهید بوون و بوونی تەرمی شێوێندراو و ئەشکەنجەدراو
دکتۆر ئەلبەرش بە ئاماژەدان بەوەی کە ١٧٧٢ کەس لە کادیرانی تەندروستیی غەززە بە دەستی رژێمی داگیرکەر شەهید کراون، داوای ئازادکردنی ژمارەیەکی زیاتری کادیرانی تەندروستی لە زیندانەکانی ئەم رژێمە و هەروەها لێکۆڵینەوەی لەبارەی تەرمی دیلە شەهیدەکان کرد.
وتیشی کە تەرمی ١٦٥ شەهید وەرگیراونەتەوە کە دەرکەوتووە ئەوان ڕووبەڕووی توندترین جۆرەکانی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
یەکێکی تر لە نیگەرانییە جددییەکانی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، قەیرانی ئاوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە سوێریی ئاوی ژێرزەوی ٢٨ هێندەی ڕاددەی ڕێگەپێدراوی جیهانیی تێپەڕاندووە و هیچ ئاوێک لە غەززە بۆ خواردنەوە پاک و سەلامەت نییە. ئەم دۆخە، جگە لە کەموکوڕییە تەندروستی و پزیشکییەکان، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان بە شێوەیەکی توند زیاد دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوا و ٤٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و ٣٢ چالاکڤانی بیانیان دیپۆرت کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستەکە، بڕی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەززە، زۆر کەمترە لە ئامانجەکەی. لە کاتێکدا ئامانجەکە دوو هەزار تۆن خۆراک بوو لە ڕۆژێکدا، تەنها ٧٥٠ تۆن خۆراک گەیاندراوە.